ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لەزیادبوون دایە

ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لەزیادبوون دایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لەزیادبوون دایە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیادی کردووە و ئەمڕۆ چوار هەزار و 698 حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوی رۆژانەیدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لەماوەی 24 کاتژمیری رابردوو، چوار هەزار و 698 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا هەزار و 426 تووشبوو چاکبووەتەوە.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە و 14 هەزار و 743 کەسی ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتووە.

ماوەیەک ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەشیوەیەکی دیار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.