سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق رایگەیاند، ژمارەى تووشبووان بە تاى خوێنبەربوون لە سەرەتاى ئەمساڵەوە گەیشتووەتە 139 کەس و 20 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی 24ـى ئایارى 2023، سەیف بەدر لە راگەیێندراوێکدا ئەو ئاماری تووشبووانی بڵاوکردەوە.
سەیف بەدر، ئاماژەى بەوەداوە، پارێزگاى زیقار لە ریزبەندى یەکەمى تووشبووانى ئەو پەتایەیە و لە کۆى 40 تووشبوو، شەش کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
بەسڕە لە ریزبەندى دووەمدایە بە 22 تووشبوون لەگەڵ سێ گیانلەدەستدان و پارێزگاى موسەننا لە ریزبەندى سێیەمدایە بە 11 تووشبوون و سێ گیانلەدەستدان.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە
5
سلێمانی.. هۆکاری ژەهراویبوونی 100 خوێندکار ئاشکراکرا