ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لە عێراق بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لە عێراق بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێن

ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لە عێراق بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لە عێراق بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێن
0

لایک

دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگەیاند کە لە میانی مانگی ئابی رابردوودا، 75 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.

دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی مانگی ئابی رابردوودا، 75 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.

باسی لەوەشکردووە کە لە میانی مانگی ئابی رابردوودا، تیمەکانی سەربە دەستەی دەستپاکی، 65 ئۆپەراسیۆنی دەست بەسەرداگرتنیان ئەنجامداوە، ھەروەھا 30 تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە مانگی ئابی رابردوودا، 106 بڕیاری ئیدانەکردنی دادوەریی دەرکراوە، 143 کەس بەبڕیاری دادگا سزادراون.

دەستەی دەستپاکی لە عێراق راشیگەیاندووە کە لە مانگی ئابی رابردوودا، 68 دۆسیەی تایبەت بە ھەڵاتووان و بەتاڵانبردنی سامان رادەستکراون.