ئەمڕۆ چوارشەممە 23-11-2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ هەولێر رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر(ئەربیل) نزیکەی 50 مینی دژە کەسی و چەندین تەقەمەنی لەناوبراون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “لە بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ پاککردنەوەی ناوچە مینرێژکراوەکان و کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیان، لەلایەن تیمەکانی لەناوبردن EOD سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، لە سنووری ناحیەی سیدەکان و قەزای کۆیە نزیکەی 50 مینی دژە کەسی و چەند تەقەمەنیەکی جەنگی بەسەرکەوتوویی لەناوبردراون”.
ئەوەش هاتووە، “ئەو مین و تەقەمەنیانەی کە ئەمرۆ لە ناوبردراون لە ئەنجامی کاری مینپاکی لەلایەن تیمەکانی مینلابەری ئەو سنوورە دۆزرابوونەوە، هەڵبەتە بە لە ناوبردنیشیان کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە ناوچەکە”.