ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، پێنج شوان لە باشووری پارێزگای کەرکوک لەلایەن چەکدارانی داعش رفێندراون.
سەرچاوە ئەمنییەکە بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ـی راگەیاندووە، چاکدارانی داعش لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو لە نێوان پارێزگای سەلاحەددین و کەرکوک، پێنج شوانی بە رەگەز عەرەبی سوننەیان رفاندووە و دەستیان بەسەر 250 سەر مەڕ داگرتووە.
عەمید حوسێن عەلی رەشید، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو رایگەیاند، هێزەکانمان راستەخۆ دوای وەرگرتنی زانیاریی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تیرۆریستانی داعش شوێنەکەیان هەرزوو جێهێشتبوو.
وتیشی، “چوار لە رفێندراوان دانیشتووی گوندی “حلێوە”ی سەربە قەزای دوزخورماتوون و یەکێکی دیکەش کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئازادکراوە دانیشتووی گوندی “زەرکە”ـیە لە زنجیرە چیاکانی حەمرین.