ئەمشەو ژمارەیەك موشەك لەسەرچاوەیەكی نادیارەوە، ئاراستەی دەوروبەری پارێزگای هەولێر (ئەربیل) كران و لەسنوری قەزای خەبات كەوتنەخوارەوە.
کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە نزیک پاڵاوگەی کار لە هەولێر (ئەربیل) کەوتەخوارەوە و موشەکێکی دیکەش لە نزیک تۆپزراوە کەوتوەتە خوارەوە.
بە پێی زانیارییەکان ژمارەی مووشەکەکان بە وردی نازاندرێت بەڵام بە پێی وتەی شایەتحاڵەکان لە نزیک شوێنی رووداوەکە دەنگی سێ تەقینەوە هاتووە.
هاوکات پەیجی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، “کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران”.
بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.