بە سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک توانرا 25 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیربکرێن.
بە سەرپەرشتی راستەوخۆی عەمید کاوە غەریب عەبدولرەحمان، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک و لیوا مازن کامل، بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و بە فرمانی عەمید هەما رەئوف بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرەیەتی ماددە هۆشبەرەکان لە کەرکوک، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا مەفرەزەکانی بەشی ماددە هۆشبەرەکان 25 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرەکان لە مانگی ئایار دەستگیربکەن.
هاوکات، دەستگیرکراوەکان رێوشوێنی یاسایی و ئەمنییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و بە ماددەی 28 و 32ـی یاسای سزادانی عێراقی و بە فرمانی دادوەر سزادراون.