چەند بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بە رەگەز بیانی لە بەغداد دەستگیردەکرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چەند بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بە رەگەز بیانی لە بەغداد دەستگیردەکرێن

چەند بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بە رەگەز بیانی لە بەغداد دەستگیردەکرێن

بازرگانەکان لە هەمان کاتدا بەرهەمهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
چەند بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بە رەگەز بیانی لە بەغداد دەستگیردەکرێن
0

لایک

فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، چەند بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان کە بە رەگەز بیانی بوون لە بەغدادی پایتەخت دەستگیرکران.

فەرماندەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “هێزەکانمان لە لیوای پانزەی ئۆپەراسیۆنەکانی فیرقەی یەکی پۆلیسی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان توانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە ئەنجامی کەمینێکدا چوار هاووڵاتی بە رەگەز بیانی کە کاری بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی کریستاڵ-یان دەکرد لە بەغدادی پایتەخت دەستگیرکران”.

شایەنی باسە، دەستگیرکراوەکان بە ماددە دەستبەسەردا گیراوەکانەوە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.