چەندین دۆسیەی ئەتۆمی لە ناو کۆشکەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە فلۆریدا، دووبارە بووە باسی گەرمی میدیاکانی ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست کە تیایدا ئاماژەی بەوەکراوە، لەناو ئەو بەڵگانەی دۆناڵد ترەم کە لە کۆشکەکەی ناوبراو لە فلۆریدا کە رادەستی ئەرشیڤی وڵات نەکراوە، بەڵگەی ‘زۆر نهێنی’ بوونی هەیە.
ئەوەش باسکراوە، لەناو ئەو دۆسیانەدا زانیاری ئەتۆمی وڵاتێکی دیکەش بوونی هەیە.
جێی باسە، تەنها لەماوەی ئەمساڵدا 300 دۆسیەی نهێنی لە کۆشکەکەی ترەمپ لە فلۆریدا دەستی بەسەرداگیراوە، لەم ژمارەیەش 184 دۆسیە و 15 سندووق لە مانگی کانوونی دووەم رادەستی ئەرشیڤی وڵات کراوەتەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا