چی دەبێت کاتێک لە تورکیا بە زمانی تورکمانی قسە دەکەی..؟
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چی دەبێت کاتێک لە تورکیا بە زمانی تورکمانی قسە دەکەی..؟

چی دەبێت کاتێک لە تورکیا بە زمانی تورکمانی قسە دەکەی..؟

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
چی دەبێت کاتێک لە تورکیا بە زمانی تورکمانی قسە دەکەی..؟
0

لایک

ئیپەکچە، ئەو بەرنامەیەی بە بابەتە هەمەجۆرەکانی سەرنجی بینەرانی تەبای بۆخۆی راکێشاوە، لە ئەڵقەی چوارەمی بەرنامەکەیدا تاقیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ئەنجامدا.

 

 

 

ئیپەک ئاڤشار، پێشکەشکاری بەرنامەکە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە درێژایی رۆژێک لە بەرنامەکە لە شوێنی جیاواز بە زمانی تورکمانی قسەی کرد. لە بەرنامەکە تاقیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ بینەرانی ئەنجامدا، بۆ ئەوەی بزانێت تا چەند خەڵکی تورکیا لە زمانی تورکمانەکانی عێراق تێدەگەن. 

 

بەپێی روونکردنەوەیەکی سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆتایی ساڵی رابردوو رایگەیاند، لە وڵاتی تورکیا لەکۆی ٨٣ ملیۆن نیشتەجێبوو، ٥ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٩٠٨ کەسی بیانی هەن، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٧٠ هەزار و ١٥٥ کەس مافی نیشتەجێبونیان هەیە، هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردوە ١٤٢ هەزار هاوڵاتی عێراقی لە تورکیا نیشتەجێن، وە لە تەواوی عێراق نزیکەی ٣ ملیۆن تورکمان بوونی هەیە.

 

بەگوێرەی ئەوەی لە تورکیا تورکمانی عێراق ژمارەیان زۆرە ئەم تاقیکردنەوە کۆمەڵایەتیە لەم بەرنامەیە ئەنجامدرا، تورکمانێکی عێراق لە ماوەی رۆژێکدا لە بەیانی تا ئێوارە توانی بڕواتە حەوت شوێنی جیاواز، لەم شوێنانە بەو شێوەزارەی کە تورکمانەکانی عێراق قسەی پێدەکەن کە شێوەزاری تورکمانیە، گفتوگۆی لەگەڵ تورکەکانی تورکیا ئەنجامدا.

 

لەم چوار چێوەیەدا یەکەم شوێن کە سەردانی کرد بازاڕی گشتی بوو. ئیپەک ئاڤشار پێشکەشکاری بەرنامە لە کاتی بازاڕکردنی لە بازاڕدا بەزمانی تورکمانی مامەڵەی کردو توانی بێ کێشە بازاڕکردنەکەی ئەنجام بدات. دوای تاقیکردنەوەی یەکەمی لە بازاڕدا، دواتر سەردانی یەکێک لە شوێنە بەناوبانگەکانی ئەنقەرەی کرد ئەویش ئاتەکولە بوو، لەوشوێنەدا سەردانی رێستۆرانتێکی کرد بۆ داواکردنی نانی بەیانی، لەو شوێنەشدا پێشکەشکار هیچ کێشەیەکی نەهاتە پێش و بە ئاسانی داواکاریەکەی جێبەجێکرا. 

 

بەبیرکردنەوە لەوەی کاتێک کە تورکمانێکی عێراق بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی خۆی سەردانی تورکیا دەکات ئینجا بۆ هەرمەبەستێک بێت، چی بۆ گەران بێت چی بۆ تەندروستی بێت یاخود بۆ کار بێت پێویستی بەبەنزین دەبێت. لە شوێنی سێیەم کە بەنزینخانەیە پێشکەشکارەکەمان بە ئاسانی لەلایەن کارمەندانی بەنزینخانەکە بەبێ بوونی هیچ کێشەیەک کارەکەی بە ئەنجام گەیەندرا.

 

بە پێی ئەوەی کەسانێک هەن ئۆتۆمبێلی تایبەتیان نییە، پێویستیان بە گواستنەوەی گشتییە. پێشەکەشکار لە شوێنی چوارەم سەردانی شوێنێکی بڕینی بلیتی کرد، لەشوێنی بڕینی بلیت کێشەیەکی بچووکی بۆ دروستبوو، بەڵام ئیپەک ئاڤشار-ی پێشکەشکار ئەوەی راگەیاند، ئەم کێشەیە بەهۆی ئەو رێکارانەی بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگیرێتەبەر لە تەواوی دونیا کێشەی دروست کردووە، ئەویش پاراستنی دووری نێوان کەسەکان و بەستنی ماسکە، بۆیە بەهۆی دووری کەسەکە و بەستانی ماسک گوێی لە دەنگی نەدەبوو هەر لەبەر ئەوە ئەم کێشەیەی بۆدروست بوو.

 

دواتر ئەو شتەی کە لە کەلتووری عەرەب و تورکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەدی دەکرێت خواردنەوەی قاوەیە، بە مەبەستی خواردنەوەی قاوە سەردانی قاوەخانەیەکی کرد، لەم شوێنەشدا کە پێنجەمین شوێن بوو، تاقیکردنەوەکە ئەنجامدرا وهیچ کێشەیەک رووینەدا.

 

هەر وەکوو لە بازاڕە گشتییەکان بازاڕکردن زۆر دەکرێت، بە هەمان شێوە لە مارکێتەکانیش بازاڕکردن بەشێوەیەکی زۆر ئەنجام دەدرێت. شوێنی شەشەم مارکێتێک دیاریکرا، دووبارە بە درێژایی بازاڕکردنەکە پێشکەشکارەکە بەزمانی تورکمانی قسەی کرد، بەبێ 

ئەوەی دووچاری هیچ 

کێشەیەک ببێتەوە.

 

لە چوارچێوەی ئەو شوێنانەی کە رۆژانە تورکمانێکی عێراق سەردانی دەکات رێستۆرانتە، بۆ ئەو مەبەستەش رێستۆرانتێک وەکو کۆتا شوێن بۆ تاقیکردنەوە کۆمەڵایەتییەکە هەڵبژێردرا و پێشکەشکارەکەمان داوای خواردنی ئێوارەی کرد، هەروەکو تەواوی رۆژەکە، بەبێ کێشە کۆتا تاقیکردنەوە کۆمەڵایەتیەکە بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا.

 

لە کۆتایی شرۆڤەی پرۆگرامەکەدا باس لە زمانی تورکی تورکیا و تورکمانی عێراقی کرا، ئاڤشار باسی لەوەکرد، هەردوو زمانەکە بەشێکن لەخێزانی ئوراڵ ئاڵتای، کە سەربە گروپی ئۆغوزن. زمانێکی دیکەش هەیە کە بەهەمان شێوە لە گروپی ئۆغوزە، ئەویش زمانی ئازەربایجانیە، لەنێوان زمانی ئازەربایجانی و زمانی تورکمانی عێراقی لێکچوونێكی زۆرهەیە. ئەو نەتەوە تورکەی کە زمانی تورکی ئازەری بەکاردەهێنن لە ئازەربایجانی دراوسێی تورکیا دەژین. تورکەکانی ئازەربایجان لە تورکیا ژمارەیان زۆرە و لەگەڵ وڵاتی تورکیا لە یەکەوە نزیکن. لە کۆتاییدا بەپێی ئەم تاقیکردنەوە کۆمەڵایەتییەی کە ئەنجامماندا، دەتوانین بڵیین تورکەکانی تورکیا کاتێک قسە لەگەڵ تورکمانەکانی عێراق دەکەن، لە تێگەیشتن لە نێوانیان تووشی ئاستەنگی نابن، بە 

ئاسانی لەیەکتر 

تێدەگەن.