وەزارەتی بەرگری چین دوای گەیشتنی فڕۆکەی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان، رایگەیاند، لەم شەوەوە “زنجیرە مانۆڕێکی سەربازیی” لە چواردەوری تایوان ئەنجامدەدەن.
لەراگەیەندراوێکدا تان کەفەیی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین ئاماژەی بەوە کرد کە مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش بە بەشداریی هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانیی لە باکوور، باشووری رۆژئاوا و باشووری رۆژهەڵاتی دوورگەکە و لە رۆژهەڵاتیش تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی مووشەک و لە گەرووی تایوانیشدا مەشقی تۆپهاوێژی دوور مەودا ئەنجامدەدەن.
هاوکات کەفەیی جەختی لەوە کردەوە کە مانۆڕە سەربازییەکان “ئامانجی سوپای رزگاریخوازی گەلی چین بۆ دژایەتیکردنی سەردانەکەی پێلۆسی بۆ تایوان و سووربوون لەسەر بەرگریکردن لە سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکاکەی لەخۆدەگرێت”.
شایەنی باسە ئەو فڕۆکەیەی کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی و پێنج ئەندامی کۆنگرێسی هەڵگرتبوو، سەرەڕای هەڕەشەکانی چین لە تایوان نیشتەوە.
ئەو سەردانەی کە لە پرۆگرامی گەشتەکەی پێلۆسی-دا دیاری نەکرابوو بووە هۆی دروستبوونی گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا.
وەزارەتی دەرەوەی چین دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەی پێلۆسی سەرکۆنەی سەردانەکەی کرد.
لەو راگەیەندراوەی کە وەزارەتی بەرگریی چین هەفتەی رابردوو بڵاوی کردەوە هۆشداریی وەڵامدانەوەی سەربازیی لە کاتی ئەنجامدانی سەردانەکەی پێلۆسی دابوو و رایگەیاندبوو “ئەگەر پێلۆسی سەردانی چین بکات ئەوە سوپای چین دەستەوەستان نابێت”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی