ئەمڕۆ دووشەممە، چین گواستنەوەی بەشی هەرەزۆری هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا راگەیاند کە بەهۆی شەڕی 10 رۆژەی رووسیا – ئۆکرانیا، لەو وڵاتە گیریان خواردبوو.
پێشتر پەکین هۆشداری لە هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا دابووە هاووڵاتییانی لە وڵاتی ئۆکرانیا کە ژمارەیان بەنزیکەیی 6 هەزار کەس دەخەملێندرێت.
باڵیۆزخانەی چین لە ئکرانیا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، “لە کاتی ئێستادا زۆربەی هاووڵاتییانی چینی لە ئۆکرانیا گواستراونەتەوە و بەشێکی کەمیش ماوەتەوە کە رێوشوێنی گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێیەم گیراوەتەبەر و لە نزیکترین کاتدا جێبەجێدەکرێت”.
شایەنی باسە، رۆژی سێشەممەی رابردوو، هاووڵاتییەکی بە رەگەز چینی لە رێگای چوون بەرەو شاری لڤیڤ- رۆژئاوای ئۆکرانیا کە هاوسنوورە لەگەڵ پۆڵەندا، فیشەکی بەرکەوت و برینداربوو.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی