چوار کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەم پارێزگایەی هەرێم دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوار کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەم پارێزگایەی هەرێم دەستگیرکران

چوار کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەم پارێزگایەی هەرێم دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
چوار کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەم پارێزگایەی هەرێم دەستگیرکران
0

لایک

چوار کەس لە پڕۆژەیەکی گەشتیاری قەزای دوکان سەربە پارێزگای سلێمانی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “دوای‌ ئەوەی‌ گومان لە چوار گەشتیاری بە ناسنامە عەرەب كرا لە یەكێك لە پڕۆژە گەشتیارییەكانی قەزای دوكان، كە بەكارهێنەری‌ ماددەی‌ هۆشبەرن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەستبەجێ مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی دوكان گەیشتنە شوێنی‌ مانەوەی‌ گەشتیارەكان ‌و تونرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكرێن”.

ئەوەشهاتووە، “تۆمەتباران (ح. ا. خ لە دایكبووی 2000) ، (ی. ش. ع لە دایكبووی 1998 ) ، (ا. ح. م لە دایكبووی 1990) و (ا. ع. غ لە دایكبووی 1999 ) سەرجەمیان بەناسنامە عەرەبن و دانیشتووی شاری بەغدان و بە مەبەستی گەشتكردن هاتوونەتە قەزای دوكان، بە بڕیاری دادوەر راگیراون، دوای ناردنیان بۆ پشكنین دەركەوت كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن”.