چوار وەزیر لە حکومەتەکەی سوودانی دووردەخرێنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوار وەزیر لە حکومەتەکەی سوودانی دووردەخرێنەوە

چوار وەزیر لە حکومەتەکەی سوودانی دووردەخرێنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
چوار وەزیر لە حکومەتەکەی سوودانی دووردەخرێنەوە
0

لایک

سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت چوار وه‌زیری كابینه‌ی نوێ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌ پۆسته‌كانیان دووربخه‌نه‌وه‌ و كه‌سانی دیكه‌ بخه‌نه‌ شوێنه‌كانیان.

سائر موخیف جبووری، سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، “شكستی هه‌ندێک وه‌زیر هه‌یه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ كه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كانیان، بۆیه‌ پێویست به‌وه‌ده‌كات بگۆڕدرێن و كه‌سانی دیكه‌ بخرێته‌ شوێنه‌كانیان هه‌نگاوی یه‌كه‌میش هه‌روا ده‌بێت و حكومه‌ت ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌ستپێكردووه‌”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “گۆڕانكارییه‌كه‌ ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی هه‌مان ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌وان پایه‌ی وه‌زاره‌تن، به‌شێک له‌ پرۆسه‌ی كه‌مته‌رخه‌میش به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌یه‌”.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئەوەی خستەڕوو، “هه‌ماهه‌نگیه‌كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیران و په‌رله‌مانیش كراوه‌ تا چوار وه‌زیره‌كه‌ دووربخرێنه‌وه‌ و چوار كه‌سی دیكه‌ بخرێته‌ شوێنه‌كانیان”.