چوار مووشەک لە گوندێکی سنووری خەلیفان دەکەونەخوارەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوار مووشەک لە گوندێکی سنووری خەلیفان دەکەونەخوارەوە

چوار مووشەک لە گوندێکی سنووری خەلیفان دەکەونەخوارەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
چوار مووشەک لە گوندێکی سنووری خەلیفان دەکەونەخوارەوە
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا، چوار مووشەکی کاتیۆشا کە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هەریر کرابوون، لە سنووری ناحیەی خەلیفان کەوتوونەتە خوارەوە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار مووشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی فرۆکەخانەی ھەریر کراون، بەڵام لە گوندی تاراوەی سنووری ناحیەی خەلیفان کەوتوونەتە خوارەوە.

سەرەڕای ئەوەی نازانرێت مووشەکەکان لە کوێوە ئاڕاستە کراون، بەڵام بوونەتە جێی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتووانی ناوچەکە گوندی تاراوا.

جێی باسە، تائێستا هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی مووشەکبارانەکە تۆمارنەکراوە.