لە راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاتووە “تیرۆریستان چوار مووشەکیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کرد”.
لای خۆیەوە لیوا روکن زیا موحسین سەعد، فەرماندەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد، هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، چوار مووشەک لە ناوچەیەکی نزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد کەوتوونەتهخوارەوە.
زیا موحسین سەعد راشیگەیاند، هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
جێی ئاماژەیە، بنکەی ئاسمانیی بەلەد ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە تیایدا جێگیرکراوە کە ئەرکی چاککردنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F-16 ی عێراقیان له ئهستۆیه.