چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق کۆبوونەوە

چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق کۆبوونەوە

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق کۆبوونەوە
0

لایک

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا هاتووە:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ـی ئابی 2022، هه‌ریه‌ک له‌ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمار و فائیق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی دوا پێهاتەکانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات و لێكه‌وته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تی جه‌ختیان لەوەكردووه‌ته‌وه‌، به‌رده‌وامی حاڵه‌تی پشێوی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پارێزگاری كردن له‌ ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان. ئه‌مه‌ش پێویستی ئه‌وه‌ ده‌هێنێته‌ ئاراوە، كه‌ هه‌موو لایه‌ک هه‌ڵوێستێكی كار و جددی بگرنه‌ به‌ر بۆ رێگرتن له‌ گرژی و پشتبه‌ستن له‌ گفتوگۆی نیشتمانی وه‌ک ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی قه‌یرانه‌كان.

چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق ئاماژه‌یان به‌ پێویستیی گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوێک كردووە كه‌ سه‌ربكێشێت بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی كارا و پابه‌ندكار به‌ بنمه‌ماكانی به‌رژه‌وه‌ی باڵای نیشتمانی و پاراستنی ئاشته‌وایی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دڵنیاییدان به‌ هاووڵاتیان و گرتنه‌به‌ری رێككاری پێویست بۆ دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له‌ قه‌یرانه‌كانی ئێستای وڵات.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی پارێزگاریكردن له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی شكۆ و سه‌ربه‌خۆییان به‌ گوێره‌ی چوارچێوه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی وڵات.

له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه‌، چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه‌ راكێشا، كه‌ خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ و ده‌ربڕینی بیروڕا مافێكی زامنكراوی ده‌ستوورییه‌ و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک پابه‌ندی رێوشوێن و یاسا و پاراستنی ئاسایشی گشتیی و ماڵ و موڵكی گشتیی بن و له چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستووریشدا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كان بكرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ له‌و بڕوایه‌دابوون، كه‌ به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی وڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆڵی عێراق له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی په‌كخستنی هاوكاری و له‌یه‌ک تێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ واژۆكراوه‌كانی بواره‌ جیاجیاكان، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ پێداویستیی ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان.