لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی سوپای عێراقدا لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، چوار تیرۆریستی داواکراو دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داواکراوی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و ئاسایش سەربە وەزارەتی بەرگریی لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای ئەنبار، چوار تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.