چوار تیرۆریستی داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

چوار تیرۆریستی داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
چوار تیرۆریستی داعش لە کەرکوک دەستگیرکران
0

لایک

شانەی راگەیاندنی ئەمنی  سەر بە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، چوار تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکراون.

لەراگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی زاب ـی سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە، چوار تیرۆریست دەستگیرکراوە.

شایەنی باسە باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکان هاوکاری لۆجیستییان بۆ رێکخراری تیرۆریستی داعش لە ناوچەکە دابین کراووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکان بە گوێرەی ماددەی چواری تیرۆر دادگایی دەکرێن.