چوار تیرۆرستی خۆکوژ لە سلێمانی دەستگیرکران

چوار تیرۆرستی خۆکوژ لە سلێمانی دەستگیرکران

چوار تیرۆرستی خۆکوژی لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران کە پیلانیان داڕشتبوو لە شەوی 27ـی مانگی رەمەزانی پیرۆز زنجیرەیەک تەقینەوەی خۆكوژی لە بازاڕ و شوێنە گشتیەكانی بەغداد ئەنجامبدەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
چوار تیرۆرستی خۆکوژ لە سلێمانی دەستگیرکران
0

لایک

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆرستی خۆکوژی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند کە پیلانیان داڕشتبوو لە شەوی 27ـی مانگی رەمەزانی پیرۆز و لە ژێر ناوی “غەزوەی ڕەمەزان”دا، زنجیرەیەک تەقینەوەی خۆكوژی لە بازاڕ و شوێنە گشتیەكانی بەغداد ئەنجامبدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بە ھاوکاریی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی شانەیەكی تیرۆریستانی داعش كە پیلانی ئەنجامدانی زنجیرەیەک تەقینەوەیان داڕشتبوو دەستگیرکران”.

ئەوەش هاتووە،” گرووپەکە لە شەش کەس پێکهاتبوون، چواریان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران کە بەنیاز بوون کردەوەی خۆکوژی ئەنجامبدەن، دوانی دیکەشیان لەشوێنێکی جیاواز دەستگیرکران کە یەکیان تیرۆرستە خۆکوژەکانی گواستەوەتەوە و ئەوی دیکەش داڵدەی داون”.

ئەو تیرۆرستانە دانیان بەوەداناوە کە پیلانیان داڕشتبوو لە شەوی 27ـی مانگی رەمەزانی پیرۆز و لە ژێر ناوی “غەزوەی ڕەمەزان”دا، زنجیرەیەک تەقینەوەی خۆكوژی لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی شاری بەغداد ئەنجامبدەن و زۆرترین قوربانی لێبکەوێتەوە”.

جێی باسە، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ هەواڵگری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، پیلانە تیرۆریستییەكەیان پوچەڵكردووەتەوە و بەر لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان، سەرجەم تیرۆریستانیان دەستگیركردووە.