چوارچێوەی ھەماھەنگی یەکەمین هەنگاوی بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان نا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی ھەماھەنگی یەکەمین هەنگاوی بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان نا

چوارچێوەی ھەماھەنگی یەکەمین هەنگاوی بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان نا

كانونی یه‌كه‌م 21, 2023 15:06
چوارچێوەی ھەماھەنگی یەکەمین هەنگاوی بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان نا
0

لایک

چوارچێوەی ھەماھەنگی پێکھێنانی فراکسیۆنەکەی لە سەرجەم پارێزگاکان راگەیاند بەمەبەستی خێراتر پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەمەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ھەڵبژاردنی پارێزگارە نوێیەکان کۆنەتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکان پێکھێندراوە ئەوەش بەمەبەستی خێراترکردنی رێکارەکانی پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەردەوام بە ھاووڵاتییان. 

چوارچێوەی ھەماھەنگی، رۆڵی ھاووڵاتیانی بەرزنرخاندوە کە توانیویانە بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن لەگەڵ ھەوڵەکانی حکومەت لە چاودێریکردن و جێبەجێکردنی بەرنامەی ھەڵبژاردندا کە بە سەرکەوتووی ئەنجامدراوە. 

En az 10 karakter gerekli