چوارچێوەی هەماهەنگی: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە شوێنێکی دیکە ئەنجام بدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە شوێنێکی دیکە ئەنجام بدرێت

چوارچێوەی هەماهەنگی: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە شوێنێکی دیکە ئەنجام بدرێت

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوور لە “گێرەشێوێنەکان” ئەنجام بدرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
چوارچێوەی هەماهەنگی: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە شوێنێکی دیکە ئەنجام بدرێت
0

لایک

لەراگەیەندراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەیان بەوەکردووە کە پێویستە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شوێنێکی دیکە ئەنجام بدرێت.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەهەموو هێزمانەوە چاودێری پێشهاتەکانی گۆڕەپانی عێراقی دەکەین و دەبینین کە سەپاندنی ئیرادە سەرکەوتوو نابێت و هەڵسوکەوتێکی کۆنە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوەتە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی و راگەیەندراوە، “ناکرێت لەسەر داواکارییەکانەوە  لەسەر یاسای و دەستوور بازبدەن”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هۆشداریی دراوەتە لایەنە سیاسییەکان کە پابەند بن بە دەستوور و تێیدا هاتووە، “داوا دەکەین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عڕاق دوور لە گێرەشێوێنەکان لە شوێنێکی دیکە ئەنجام بدرێت”.

ئەم راگەیەندراوەک چوارچێوەی هەماهەنگی دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوایکردبوو تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە و سەرۆککۆمار بەرواری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە رابگەیەنێت.