سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی هومام حه‌مودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كۆبوونه‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌ره‌و قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار رایگه‌یاند، “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی هومام حه‌مودی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كورد و سوننه‌دا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌روه‌ها باس له پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، هه‌ڵوێستی یه‌كگرتویان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد، به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه كه ده‌نگدان به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌نجامده‌درێت، پاشان ده‌نگدان له‌سه‌ر ناونانی جێگری یه‌كه‌می نوێ بۆ جێگره‌وه‌ی حاكم زاملی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.