چوارچێوەی هەماهەنگی: کاندیدی ئێمە لەلایەن کورد و سوننە قبووڵکراوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی: کاندیدی ئێمە لەلایەن کورد و سوننە قبووڵکراوە

چوارچێوەی هەماهەنگی: کاندیدی ئێمە لەلایەن کورد و سوننە قبووڵکراوە

محەمەد شیاع سوودانی هێشتا کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
چوارچێوەی هەماهەنگی: کاندیدی ئێمە لەلایەن کورد و سوننە قبووڵکراوە
0

لایک

چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەوەدەکاتەوە، محەمەد شیاع سوودانی هێشتا کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و لەلایەن کورد و سوننەشەوە قبووڵکراوە.

عەلی فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانێتی فەتح، کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “محەمەد شیاع سوودانی، نوێنەرایەتی نێوماڵی شیعە دەکات بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران و لەلایەن کورد و سوننەش هەڵوێستی ئەرێنی هەیە و قبووڵکراوە”.

فەتلاوی وتیشی، “ئەگەری زۆر هەیە رۆژانی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە رووبدات، بە ئاراستەی دەرچوون لەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا کە عێراق تێیکەوتووە، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت”.

ناوبراو جەختی لەوەکردەوە، “پێکهاتەی شیعە دەستوەردانی لە کاندیدانی کورد و سوننە نەکردووە، بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار، لە بەرامبەردا نابێت ئەوانیش دەستوەردان لە کاندیدی شیعە بکەن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران”.