چوارچێوەی هەماهەنگی چەند تێبینییەک لەبارەی گۆرانکارییەکانی سوودانی خستەڕوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی چەند تێبینییەک لەبارەی گۆرانکارییەکانی سوودانی خستەڕوو

چوارچێوەی هەماهەنگی چەند تێبینییەک لەبارەی گۆرانکارییەکانی سوودانی خستەڕوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
چوارچێوەی هەماهەنگی چەند تێبینییەک لەبارەی گۆرانکارییەکانی سوودانی خستەڕوو
0

لایک

پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی سەرنج و تێبینیان لەسەر گۆڕانکارییەکانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە.

نور نافع، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێش پێكهێنانی حكومه‌ت رێككه‌وتوون هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی ئیداری له‌ پارێزگاكاندا ئه‌نجام بدرێت پشتیوانی لێبكه‌ن، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ ناكۆكی ده‌كه‌ن دوورن له‌راستییه‌وه‌.

ئەوەش ئاشکرادەکات، “سوودانی بڕیاریداوه‌ لێژنه‌یه‌ک بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی پارێزگاكان پێكبهێنێت، كه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پۆسته‌كانیانه‌وه‌ كاریان بۆ حزبه‌كانیان كردووه‌”.

له‌لایه‌كی دیكه جه‌واد غه‌زالی‌، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له ‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای ده‌كات، هیچ ناكۆكییه‌كی ناوخۆییان نییه‌، به‌ڵكو ته‌نیا سه‌رنج و تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ هه‌یه،‌ كه‌ سوودانی ئه‌نجامی ده‌دات و دڵنیان له‌ ئامانجه‌كانی چوارچێوه‌كه‌یان لانادات.