چوارچێوەی هەماهەنگی: نازانین كاردانه‌وه‌ی سه‌در چی ده‌بێت بەرامبەر بە دانیشتنی سبەی پەرلەمان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی: نازانین كاردانه‌وه‌ی سه‌در چی ده‌بێت بەرامبەر بە دانیشتنی سبەی پەرلەمان

چوارچێوەی هەماهەنگی: نازانین كاردانه‌وه‌ی سه‌در چی ده‌بێت بەرامبەر بە دانیشتنی سبەی پەرلەمان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
چوارچێوەی هەماهەنگی: نازانین كاردانه‌وه‌ی سه‌در چی ده‌بێت بەرامبەر بە دانیشتنی سبەی پەرلەمان
0

لایک

فازڵ مه‌وات، سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به‌دووری ده‌زانێت كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ پەرلەمانی عێراق، كاردانه‌وه‌ی خێرای سه‌درییه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه‌.

مه‌وات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پینجشه‌ممەی پەرلەمانی عێراق‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری وڵات، “بێگومان نازانین كاردانه‌وه‌ی سه‌در چی ده‌بێت، به‌ڵام به‌دووری ده‌زانین سه‌در دژی ئه‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان بێت.”

ئەو دووپاتیشی کردەوە، “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ترسی له‌ كاردانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در نییه‌، چونكه‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ته‌واو یاسایی و ده‌ستوورییه، سه‌درییه‌كان خۆیان به‌رپرسی كشانه‌وه‌یانن له ‌پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌ حكومه‌تدا به‌شداربن، ئێمەش رێز له ‌بڕیاره‌كه‌یان ده‌گرین.