چوارچێوەی هەماهەنگی لە 72 کاتژمێری داهاتوودا کاندیدی سەرۆکوەزیران رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی لە 72 کاتژمێری داهاتوودا کاندیدی سەرۆکوەزیران رادەگەیەنێت

چوارچێوەی هەماهەنگی لە 72 کاتژمێری داهاتوودا کاندیدی سەرۆکوەزیران رادەگەیەنێت

چوارچێوەی هەماهەنگیی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەكانی کۆدەبێتەوە و لەماوەی (72) كاتژمێری داهاتووشدا كاندیدی سەرۆکوەزیران رادەگەیەنن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
چوارچێوەی هەماهەنگی لە 72 کاتژمێری داهاتوودا کاندیدی سەرۆکوەزیران رادەگەیەنێت
0

لایک

ئەمینداری كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا و یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەكانی کۆدەبێتەوە و لەماوەی (72) كاتژمێری داهاتووشدا كاندیدی سەرۆکوەزیران رادەگەیەنن.

ئەبو ئالائی وەلائیی، ئەمینداری كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا لە پەیامێکدا باسی لەوەكرد، ئەمڕۆ بەشداربووە لە كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی هاوپەیمانی فەتح لە نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کە دوای باشبوونەوەی دۆخی تەندروستیی بەڕێوەچووە.

راشیگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگیی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەكانی كۆدەبێتەوە و لەماوەی (72) كاتژمێری داهاتووشدا كاندیدی سەرۆکوەزیران رادەگەیەنرێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکەن لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆببێتەوە و ئەوانیش لەچەند رۆژی داھاتوودا کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری دەکەن.