چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
0

لایک

کازم حەیدەری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی رایده‌گه‌یه‌نێت، چوارچێوەی هەماهەنگی بەهاوکاریی هاوپەیمانەکانی لەیەکێتی و هاوپەیمانی سیادە، توانای ئەوەیان هەیە کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار تێپەڕێنن.

ئەمرۆ شەممە 18ـی 6ـی 2022، کازم حەیدەری، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی‌ و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ بەشێک لەهاوپەیمانی سیادە، دەتوانن ژمارەی پێویست بۆ دروستکردنی نیسابی یاسایی پەڕلەمان‌ و تێپەڕاندنی کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار تەواو بکەن.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش کرد، “لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ئەو ژمارە پەرلەمانتارە نوێیە ئاشکرادەبن کە دەچنە پاڵ چوارچێوەی هەماهەنگییەوە. بەڵام لە ئێستادا ناکرێت پرسی کاندیدی سەرۆککۆمار یەکلایی بکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی پەرلەمان لەسەرەتای پشووی یاسادانانی خۆیدایە.”

ئەوەشی ختسووەتەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی بەتەنها ناتوانێت دوو لەسەر سێی ژمارەی ئەندامانی پەڕلەمان بۆ تێپەڕاندنی کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار تەواوبکات.

جەختیش دەکاتەوە لەوەی،”بەپشتیوانی یەکێتیی‌ و ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی سەربەخۆو کوتلەی عەزم‌ و بەشێک لەهاوپەیمانی سیادەی سوننەکان، نیسابی یاسایی بۆ پرۆسەکە تەواودەکرێت”.