چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی سەرپشکە لە هەڵبژاردنی کاندیدان بۆ پۆستە ویزارییەکانی نێو حکومەت.
ئەحمەد ئەسەدی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە تویتێکدا رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی حکومەتێکی سەرکەوتوو، بەهێز و بەرپرسیار پێکبهێنرێت، هەروەها بۆ ئەوەی تیمێکی ویزاری هەماهەنگ هەبێت، چوارچێوەی هەماهەنگی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی سەرپشک کردووە لە هەڵبژاردنی وەزیرەکان لەنێو ئەو کاندیدانەی خراونەتەڕوو، بەگوێرەی پێوەرەکان و بەپێی ئەوەی سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت، دوور لە تەرخانکردن و پشکپشکێنە.
ئەوە لە کاتێکدایە بڕیاربوو ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێ کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەسەر پۆستەکان، تائێستا وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دیاری نەکراوە.