چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رەتی دەکاتەوە هیچ لایه‌نێكی ناو چوارچێوه‌كه‌یان چوبێته‌ پاڵ هاوپه‌یمانی سێقۆڵی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ لایه‌نێكی ناو چوارچێوه‌كه‌یان چوبێته‌ پاڵ هاوپه‌یمانی سێقۆڵی.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، ژماره‌یه‌ک ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێک له‌ لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی سیقۆڵی ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت.

ئەوەش هاتووە، “جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ بێ بنه‌مایه‌ و دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌، ئامانجیش لێی چه‌واشه‌كردنی رای گشتییە، به‌دڵنیاییشه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كڕیزیی و پێكه‌وه‌یی لایه‌نه‌كان نابێت”.

جەخت لەوەکراوەتە کە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پابه‌نده‌ به‌و بنه‌ماو پرنسیپانه‌ی كه‌ له‌ دیدگای خۆیه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و پاراستنی گۆڕه‌پان و پێگه‌ی هاووڵاتیان و كوتله‌ سیاسییه‌كان.