سەرەڕای ئەوەی موقتەدا سەدر ماوەی 40 رۆژ مۆڵەتی داوە بە تەواوی کوتلەکانی پەرلەمان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت، بەڵام جارێکی دیکە لایهنهكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوایین کۆبوونەوە کۆمەڵێک دەستپێشخەری نوێیان ئامادەکرد و لێژنەیەکی پێنج قۆڵیان پێکهێناوە، تاکو روو لە حەنانە بکەنەوە بۆ رازیکردنی موقتەدا سەدر بە دەستپێشخەرییە تازەکانیان.
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەریەکی نوێی هەیە، چەند کوتلەیەکی تریش پێشنیازیان هەیە، کە دەیانەوێت نزیک ببنەوه بۆ پێکهێنانی حکومەت، بۆیە ئەمە گۆڕانکاری تازەیە و لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامەکەی دەبینین، ئەنجامەکانیش بە شێوەیەک دەبێت کەوا کوتلەی سەدری و چوارچێوەی هەماهەنگی پێکەوە حکومەت دروست دەکەن، چونکە هەردوو لایەنەکە بۆیان دەرکەوتووە بێ یەکتری ناتوانن هەنگاو بنێن.
لە ئێستادا چوارچێوەی هەماهەنگی و نزیکەکانیان کەوتوونەتە ناو دۆخێکی چەقبەستووەوە نازانن چۆن خۆیان رزگار بکەن، بۆیە لە دوا کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رێککەوتوون کە لیژنەیەکی پێنج قۆڵی دروست بکەن و بە دەستپێشخەری تازەوه جارێکی تر بۆ رازیکردنی موقتەدا سەدر روو له حەنانە بکەن.