چوارچێوەی هەماهەنگی “تاکە مەرجی” بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەگەیێنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی “تاکە مەرجی” بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەگەیێنێت

چوارچێوەی هەماهەنگی “تاکە مەرجی” بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەگەیێنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
چوارچێوەی هەماهەنگی “تاکە مەرجی” بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەگەیێنێت
0

لایک

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانییەکەیان لاری نیە لەسەر کاندیدکردنی جەعفەر سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاکە مەرجیان ئەوەیە شیعەکان یەک فراکسیۆنی هاوبەش پێکبهێنن و ئەو فراکسیۆنەش رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

ئەمڕۆ یەکشەممە،مەحمود حەیانی، ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەپەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا باسی لەوەکرد، دۆخی سیاسی عێراق پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر و پێکهێنانی یەک فراکسیۆنی پەرلەمانی، ئەوەش دوای گفتوگۆی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەنگاوێکی چاوەڕوانکراوە.

پەرلەمانتارەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، هاوپەیمانییەکەیان رەتیدەکاتەوە جەعفەر سەدر لەلایەن هاوپەیمانی سێقۆڵی (سەدر، پارتی و سوننەکان) تێپەڕێندرێت، بەڵکو پێویستە لەناو شیعەکاندا ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە بەوپێیەی ئەو پۆستە پشکی شیعەکانە.