چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران کۆبووەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران کۆبووەوە
0

لایک

ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، لەمیانی کۆبوونەوەکەشدا گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان و کارنامەی حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە سەرەتای پێکهێنانییەوە لە دوای هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەشێوەی خولی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی، پەرلەمانی و ئەمنی وڵات.

کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بەڕێوەدەچێت و تیایدا گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان و کارنامەی حکومەتی نوێی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

حکومەتی نوێی عێراق کە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهێنەری سەرەکییەتی، بەڵێنی زۆری داوە بە هاووڵاتیانی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بۆیە لەم کاتەدا هەموو چاوەکان لەسەر کارنامە و هەنگاوی داهاتووی ئەو هاوپەیمانیەن.