هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لە هەوڵەکانی بەردەوامە، بۆ ئەوەی پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بگەنە رێککەوتن.
رەفیق ساڵحی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رەوتی سەدر، بۆ ئەوەی بەر لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بگەنە ئەنجام و ماڵی شیعە بە یەکگرتوویی بهێڵنەوە.
ساڵحی، بە دووری دەزانێت لایەنەکانی چوارچیوەی هەماهەنگی تووشی پەرتەوازەیی ببن و دەڵێت، “لایەنەکان دەربارەی مافەکانی پێکهاتەی شیعە و پڕۆسەی سیاسی هاودیدن، هەربۆیە پەیوەندییەکانی عامری لەگەڵ سەدر بەشێوەیەکی رێکخراو بەڕێوە دەچێت، لە پێناو کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوای چەند کۆبوونەوەیەکی نێوان موقتەدا سەدر و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، تائێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک، سەدریش جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی زۆینەی نیشتمانی دەکاتەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت