سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق رێكنه‌كه‌ون، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌رله‌مانتاران دیاریده‌كه‌ن كێ ده‌بێته سه‌رۆككۆماری نوێ.
عه‌لی فه‌تلاوی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، دیاریكردنی واده‌یه‌كی فه‌رمی و كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق، په‌یوه‌سته به رێككه‌وتنی كۆتایی هێزه سیاسییه‌كانه‌وه، تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمی نییه له‌سه‌ر واده‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و دانیشتنه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی ناكۆكیی هێزه سیاسییه كوردیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
وتیشی، “به‌رده‌وامبونی ناكۆكی نێوان كورد له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌بێته هۆی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێک بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ته‌نانه‌ت به‌بێ رێككه‌وتنی كورده‌كانیش”.
باسی له‌وه‌شكرد، “كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێژه‌ی یاسایی ته‌واو به‌ده‌ستده‌هێنێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش له ده‌ستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌مێنێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌وانن هه‌ڵده‌بژێرن كێ ده‌بێته سه‌رۆككۆماری نوێ”.
پێشتریش، بەهائەدین نوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاندبوو، بەئەگەری زۆرەوە رۆژی چوارشەممەی داهاتو (12ی تشرینی یەکەم) پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە.