چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لەبارەی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لەبارەی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار کۆدەبێتەوە

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لەبارەی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار کۆدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لەبارەی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار کۆدەبێتەوە
0

لایک

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ به‌شداری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 159 هه‌زار دیناری عێراقی تێپه‌ڕاندووه‌ و چاوه‌ڕێده‌كرێت زیاتر به‌رزببێته‌وه‌.