چوارچێوەی هەماهەنگی دوای کشانەوەی رەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “رێز لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر دەگرین”.
چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای کشانەوەی رەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، “رێز له‌بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له په‌رله‌مان ده‌گرین و له‌هه‌مانكاتدا كارده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانیی.”
وتیشی، “ئه‌ندامانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی وڵات كۆبووه‌وه و جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌نگاوه پێویسته‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی و به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره ده‌ستورییه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی خزمه‌تی نیشتمانی”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەگەڵ هەموو لایەنەکان کار دەکەین بۆ بەشدارییەکی فراوان لەپێناو بەدیهێنانی هیواکانی گەلەکەمان لە ئاسایش و ئارامی.”
ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی چارەسەری قەیرانی سیاسی بەردەوامدەبین. لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین بۆ تەواوکردنی بنەما دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەت”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت