ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێكەوتی 12ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر (ئەربیل) بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: ”ئامارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر (ئەربیل) لە ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 25٪ زیادی کردووە.”
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر (ئەربیل) وتیشی: ” لە ساڵی 2024 نزیکەی دوو هەزار 500 تەن مانگانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکرێت، ئەمەش نزیکەی شەش هەزار تەن زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی 2023″.
هەروەها ئەحمەد هۆشیار ئاماژەی بەوەش كرد، ”لە 15ـی شوباتی 2025، گەشتی نێوان هەولێر (ئەربیل) و ئەسینا دەست پێ دەکاتەوە”.
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر (ئەربیل) ئەوەشی خستەڕوو، “لەڕووی کارگۆوە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو فڕۆکەخانەی هەولێر (ئەربیل)، پێشەنگی فڕۆکەخانەکان بووە لە سەر ئاستی عێراق”.