بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 ڕیختەر پارێزگای گولستانی هەژاند و لە شارەکانی گورگان، گونبەدکاووس، عەلی ئاباد و بەندەرنەرگسیش هەستی پێ کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، رێكەوتی 20ـی تەمووزی 2025، کاتژمێر 1 و 7 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 ڕیختەر پارێزگای گولستانی هەژاند. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی دامەزراوەی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران، چەقی بوومەلەرزەکە لە سنووری پارێزگاکانی گولستان و سمنان، بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر بووە.