چاوشئۆغڵو: هێشتا وەڵامێکی روونمان لە لایەنە عێراقییەکانەوە پێنەگەیشتووە

چاوشئۆغڵو: هێشتا وەڵامێکی روونمان لە لایەنە عێراقییەکانەوە پێنەگەیشتووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
چاوشئۆغڵو: هێشتا وەڵامێکی روونمان لە لایەنە عێراقییەکانەوە پێنەگەیشتووە
0

لایک

مەولود چاوشئۆغڵو: وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پەیامنێرە دیپلۆماسییەکان رایگەیاند، تائێستا هیچ وەڵامێکی روونمان لەلایەنەکانی عێراقەوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی زاخۆ.

چاوشئۆغڵو تایبەت بە رووداوی بۆردومانکردنی ناوچە گەشتیارییەکەی زاخۆ و گیان لەدەستدانی چەندین هاووڵاتیی عێراقی تیایدا، کە لەو کاتەدا تورکیا بە بەرپرسی ئەم تاوانە لەقەڵەمدرا، وتی، “داوای هەماهەنگیمان کرد لە لێکۆڵینەوە لە راستی رووداوەکە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکی روونمان لەلایەنە عێراقییەکانەوە پێنەگەیشتووە”.

وتیشی، “لە کاتێکدا عێراق بە کێشە ناوخۆییەکانییەوە سەرقاڵە، لە بڕی راوێژکردن، تۆمەتبارکردنی تورکیای هەڵبژارد”.