چارل لۆکلیر بووە پاڵەوانی قۆناغی هەشتی فۆرمولا وەن

چارل لۆکلیر بووە پاڵەوانی قۆناغی هەشتی فۆرمولا وەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
چارل لۆکلیر بووە پاڵەوانی قۆناغی هەشتی فۆرمولا وەن
0

لایک

لەمیانی بەڕێوەچوونی قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتی فۆرمولا وەن کە لە شاری باکووی پایتەختی ئازەربایجان بەرێوەچوو، چارل لۆکلیری مۆناکۆیی لە تیمی فێراری، نازناوی پاڵەوانی بەدەستهێنا.

هاوکات لۆکلیر، شەش کیلۆمەتر مەودای کێبڕکێکەی بە یەک خولەک و 41،359 چرکە بڕی و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، دوای ئەویش سێرگیۆ پێرێزی مەکسیکی لە تیمی رێد بوڵ بە جیاوازی ٠،٢٨٢ چرکە پلەی دووەم و ماکس ڤێرستاپێنی هۆڵەندی بە جیاوازی 0،347 چرکە، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.