لیۆنێل مێسی، لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێی هاویانەی رایگەیاند “هیچ ناکۆکییەکمان نییە”.
مێسی ئەستێرەی ئەرژەنتینی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ رۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی لەبارەی مۆندیالی قەتەر و پەیوەندی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ دوا.
لیۆ لەبارەی بردنەوەی مۆندیالی قەتەر وتی ” دەمزانی و دڵنیابووم لەوەی خوا مۆندیالم پێدەبەخشێت، نازانم بۆچی، بەڵام زۆر هەستم بەوە دەکرد و خوا باشترین کاتەکانمی بۆ هەڵبژاردم بۆ ئەوەی بگەم بە خەونەکەم. بردنەوەی نازناوی جامی جیهان شتێکی ناوازەیە و بەدرێژایی کاروانی یارییکردنم هەوڵی بەدەستهێنانیم داوە و ئێستا دەتوانم بڵێم من پاڵەوانی جیهانم”.
مێسی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ وتی ” لەبارەی یاریی کۆتایی و ئاهەنگەکان قسەم لەگەڵی کردووە، چۆن لە ئەرجەنتین دەژیام و رۆژەکانی پشووم چۆن بەسەربرد کاتێک ئاهەنگمان دەگێڕا، لەوە زیاتر هیچ شتێکی دیکە نییە و هیچ ناکۆکییەکمان نییە.”