یونامی، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق سەرکۆنەی هێرشی سەر شوێنی مانەوەی محەممەد حەلبووسی دەکات و لە راگەیەندراوێکیشدا ئاماژەی بەوەدا، هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی حەلبووسی هەوڵێکی ترسنۆکانە بوو بۆ دروستکردنی پشێوی.
هەرلەمبارەیەوە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق جەختی لەوەشکردەوە، هانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدەین هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ رێگریکردن لەو جۆرە کارانە و ئەنجامدەرانی دەستگیربکرێن.
شەوی سێشەممە 25-1-2022، بە سێ موشەک هێرشکرایە سەر شوێنی مانەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەناوچەی “الكرمة”ی پارێزگای ئەنبار، هەرلەمبارەیەوە سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئاماژەیان بەوەکردووە کە بههۆی هێرشه مووشهكییهكه 2 هاووڵاتی برینداربوون كه ههردووكیان منداڵن كه تهمهنیان لهنێوان 5 بۆ 10 ساڵ دهبێت.