ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، بەبۆنەی 31-ەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئاڵتونکۆپری پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان:
٣١ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ڕژێمی بەعس زیاتر لە سەد ھاوڵاتی بێتاوانی نەتەوەی تورکمانی دانیشتووی شارۆچکەی ئاڵتون کۆپری شەھید کرد، ئەو تاوانکارییەش بووە مێژوویەکی دیکەی ڕەشی رژێمی بەعسی لەناوچوو و تاوانێکی مەزن بوو دەرحەق بە ھاوڵاتیانی ئەم شارەدا،
لەناخی دڵەوە سڵاو دەنێرین بۆ ڕوحی قوربانیانی ئەم کۆمەڵکوژیە .
ئایدن مەعروف
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان