ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی سوڵتان موزەفەرەددین گۆکبۆرو پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی ئایدن مەعروف:
لەناخی دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی یادی لەدایکبونی سەرداری شاری ھەولێر سوڵتان موزەفەرەددین گۆکبۆرو لە موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین ، بەئومێدین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ مرۆڤایەتی لە جیھان، ببێتە ھەوێنی ئاشتی و برایەتی، لێبوردەیی و دادپەروەریی و برەودان بەبنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیە جیاوازەکان .
ئایدن مەعروف
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان
١٨-٤-٢٠٢٢