مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەوەی بەشداریی لە کۆڕبەندی جیهانییدا بکات سەردانی داڤۆسی کردووە.
مەسرور بارزانی لەبارەی بەشدارییکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیوویەتی، “من لە داڤۆسم بۆ بەشدارییکردنی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی – بۆ ئەوەی دیدگاکانمان لەگەڵ کۆمەڵگەی سیاسی و بازرگانیدا لەبارەی ڕێگا بازرگانییە نوێیەکانەوە بەیەکەوە بەش بکەین”.
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە، ئاسایشی خۆراک و وزە، پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبن.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.