سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەبۆنەی گەڕاندنەوەی 100 رووفاتی ئەنفالی بارزانییەکان رایگەیاند، “سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى ئه‌نفالكراواندا داده‌نوێنين”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی 7ـی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە بەبۆنەی گەڕاندنەوەی رووفاتی 100 هاووڵاتی بارزانی ئەنفالکراو و دەڵێت، “ئه‌مڕۆ له سى و نۆ ساڵه‌ى يادى جينۆسايد و ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و پياوى سڤيلى بارزانيدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى ئه‌نفالكراواندا داده‌نوێنين، به‌وپه‌ڕى شكۆوه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه”.
هاوکات بارزانی دەشڵێت، “سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكاريان ده‌نێرين كه دواى ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساته، به‌رگه‌ى ژيانێكى زۆر سه‌خت و تاڵيان گرت و هه‌زاران دايكى سه‌ربه‌رز، به ته‌نيا و بێچاره ئه‌ركى بژێو و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵانيان كه‌وته ئه‌ستۆ و نه‌وه‌يه‌كى دڵسۆزيان پێگه‌ياند. ئه‌و دايكانه مايه‌ى شانازين و ده‌ستيان ماچ ده‌كه‌م”.
شایەنی باسە لە پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێم ئەوەشی وتووە، “وه‌ك چۆن هه‌موو ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساتانه‌ى مێژوو نه‌يانتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ژيان و مانه‌وه بشكێنن، بێسه‌روشوێنكردن و ئه‌نفالى بارزانييه‌كانيش هێزێكى گه‌وره‌ترى به‌خشيه به‌رخودانى گه‌لى كوردستان و تێكۆشانى له‌پێناو ئازاديدا و تاوانبارانى ئه‌نفال نابوود بوون”.
لەکۆتایی پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت، “ئه‌مڕۆ له‌م ياده‌دا كه ڕوفاتى سه‌د ئه‌نفالكراوى بارزانى به خاكى پيرۆزى نيشتمان ده‌سپێرين، دڵ و هۆش و خه‌ياڵم لاى دايك و هاوسه‌ر و خوشكانى جگه‌رسووتاوى ئه‌نفالكراوان و منداڵ و كه‌سوكاريانه، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. سوپاس و پێزانين بۆ خه‌ڵكى جوامێر‌ى هه‌ولێر و هه‌موو ئه‌وانه‌ى يارمه‌تيى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانيان دا. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان، ياديان هه‌ميشه به خێر”.