پەیامی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئازار
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەیامی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئازار

پەیامی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئازار

سەرۆکی حکومەتی هەرێم: رێککەوتننامەی یازدەی ئازار، ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان بوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پەیامی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئازار
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، پەیامێکی بە بۆنەی ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئازار بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رێککەوتننامەی یازدەی ئازار، ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان بوو.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

ئه‌مڕۆ 52 ساڵ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئاداری 1970 تێده‌په‌ڕێت، كاتێک شۆڕشی گەلی کوردستان بە سەرکردایەتیی ڕێبەری نیشتمانی مستەفا بارزانیی نەمر ، حکومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد، دان بە بەشێک لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.

ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار، ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بوو لە شۆرشی مەزنی ئه‌یلوول کە خاوەنی چەندین داستان و دەسکەوتی گه‌وره‌ و مێژووییە. ئەم ڕێککەوتننامەیە ، پەیامێکی ڕوونی گەلی کوردستان بوو کە هەمیشە باوەڕی بە دانوستان و گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان هەیە.

ئەمڕۆ لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتاش خەڵکانێک هەن دەیانەوێ نکۆڵی لە مافەكانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی بکەن، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانمان نابین و هەموو كاتێكیش ئامادەین لەسەر بنەمای دەستوور، گفتوگۆیەکی به‌رهه‌مدار بکەین به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئاداری 2022