ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، پەیامێکی بەبۆنەی جەنژنی (ئەکیتۆ) سەری ساڵی نوێی کلدانی سریانی ئاشوری بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان:
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کلدانی سریانی ئاشوری جەژنی ئەکیتۆ گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تەواوی خوشک و برایانی پێکهاتەی کلدانی سریانی ئاشوری لەھەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین ھیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە ھۆی ئاشتی و یەکڕیزی و تەبایی زیاتری نێوان گشت پێکھاتەکان
ئایدن مەعروف
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان