چەکدارانی پەکەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی دکۆرێ سەر بە ناحیەی سنونێ لە سنووری قەزای سنجار تەقەیان لە سوپای عێراق کرد.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو، لەمبارەوە قاسم شەسۆ فەرماندەی فەرماندەیی سنجار رایگەیاند “لە کاتێکدا سوپای عێراق بەنیازبووە بازگەیەک لەسەر رێگای سەرەکی ئەو کۆمەڵگەیە دابمەزرێنێت، چەکدارانی پەکەکە رێگریان لێ کردووە و بەچەک رووبەڕوویان بوونەتەوە”.
وتیشی “لەم رووبەڕووبوونەوەیەدا چەکدارانی پەکەکە تەقەیان لە ھێزەکەی سوپای عێراق کردووە و سوپاش وەڵامی داونەتەوە. ئەوەی تا ئێستا دیارە لە ئەنجامی ئەم رووبەڕووبوونەوەیەدا سێ ھاووڵاتی سڤیل برینداربوون و ئێستاش شەڕەکە راوەستاوە”.
ئاماژە بەوە کرا کە لە رووبەڕبوونەوەکەدا ژمارەیەک چەکداری ھەردوو لایەن برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی سنجار کراون.
سه‌باره‌ت به هۆكاری روودانی شه‌ڕه‌كه‌ش رایگەیاند، سوپای عێراق به‌نیازبوو بازگه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دابنێت، به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه رێگه‌یان پێنه‌داوه و به‌چه‌ك رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا سوپای عێراقیش وه‌ڵامیانی داوه‌ته‌وه و تا ئێستا شه‌ڕ به سه‌ختی به‌رده‌وامه.